هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەی شەهیدانی هێرشەكانی قەوارەی داگیركەر بۆ سەر غەززە 30 هەزاری تێپەڕاند

هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی داگیركەر بۆسەر فەلەستین 146 رۆژە بەردەوامە، بەتایبەتی بۆسەر كەرتی غەززەو بەهۆیەوە ژمارەی شەهیدەكان 30 هەزاری تێپەڕاند.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند: لە ئاكامی هێرشی هێزەكانی ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر ئەو فەڵەستینییانەی لە دووڕیانی نابلوس لە باشووری شاری غەززە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوكاری مرۆیی بوون، 70 كەس شەهیدبوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژمارەی شەهیدەكان لەوەتەی 7ی تشرینی یەكەمەوە 30 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن، بەوپێیەی 12 هەزار و 660 منداڵ و هەشت هەزار و 570 یان ئافرەتن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار