هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هێزی داگیركەر ئەو فەڵەستینییانەی کردە ئامانج کە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆییدا بوون

لە ئاکامی هێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو فەڵەستینییانەی لە شاری غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆییدابوون، ژمارەیەکی زۆر کەس کوژران و برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵ لە گەواهیدەرانی ڕووداوەکەی وەرگرتووە، هێزەکانی ئیسرائیل سەدان هاووڵاتی فەڵەستینییان کردووەتە ئامانج کە لە نزیک دووڕیانی نابلوسی لە باشووری شاری غەززە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون.

گەواهیدەران باسیان لەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل بۆردومانی ئەو کەسانەی کردووە کە بۆ وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان کۆببوونەوە و لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆریان کوژران و برینداربوون.

هەروەها گەواهیدەران ئاماژەیان بەوە کرد کە قوربانیانی هێرشەکە لەلایەن تیمە تەندروستییەکان و هاوولاتییانی مەدەنییەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری غەززە، سەربازانی ئیسرائیل ئەوانیشیان کردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل ١٤٦ ڕۆژە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی، نەخۆشخانە، قوتابخانە و پەناگەی ئاوارە فەڵەستینییەکان دەکاتە ئامانج و، بەهۆی رێگریی کردنی لە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان نزیکەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی کارەسات مرۆیی بوونەتەوە.

لە ئاکامی ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس کوژراون، کە لانی کەم ١٢ هەزار و ٦٦٠یان منداڵ و هەشت هەزار و ٥٧٠ کەسیان ژنن، ٧٠ هەزار و ٣٢٥ کەسیش برینداربوون.

لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە هێشتا هەزاران تەرم لە کەرتی غەززە لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان، باس لەوەیش دەکرێت کە سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکان کە فەڵەستینییەکان پەنایان بۆ بردوون دەکاتە ئامانج و ژێرخانی مەدەنی وێران دەکات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار