هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: داهاتی نانه‌وتی زیادی كردووه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو ئاستی داهاتی نانه‌وتی به‌ریژه‌ی له‌سه‌دا 19 زیادیكردووه‌، كه‌پێی زانیاریه‌كان داهاتی نانه‌وتی له‌ ساڵی 2023 گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی، له‌ ریژه‌ی له‌سه‌دا 5 به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 7، پێسبینیش ده‌كرێت داهاتی نانه‌وتی له‌ ساڵی 2024 زیاتر به‌رزبێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو، به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو، داهاتی نه‌وتی كورتی هیناوه‌ به‌رێژه‌ی 11.4% ، كه‌ به‌ تێكراش 125 ترلیۆن و 882 ملیار و 218 ملیۆن و 233 هه‌زار دینار بووه‌، له‌ كاتێكدا داهاتی نه‌وتی ساڵی 2022 زیاتر له‌ 152 ترلیۆن دینار بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایانگه‌یاندبوو، له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌ نانه‌وتییه‌كاندا، عێراق گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئابووری عێراق به‌ گشتی له‌ گه‌شه‌سه‌ندندایه‌، كه‌ له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به‌ پله‌ی دووه‌م دێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار