لە دیدارێكی دۆستانەدا گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە ئامادەكاری پێویست بكرێت بۆ ئەو گۆرانكاریانەی كە رووبەرووی ناوچەكە دەبنەوە، بارودۆخەكە وادەخوازێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوانەخرێت و لە نزیكترین كاتدا وادەكەی دیاری بكرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان چاودێری وردی پرۆسەكە بكەن .