هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئیسماعیل ھەنییە: ئیسرائیل ناتوانێت ئەو ئامانجە بەدەست بھێنێت کە ھەوڵ دەدات لە غەززە بیسەپێنێت

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە ڕایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا بە فێڵی سیاسی ناتوانن ئەو ئامانجە بەدەست بھێنن کە ھەوڵ دەدەن لە کەرتی غەززە بیسەپێنێن.

ئیسماعیل ھەنییە لە میانی کۆنگرەی دامەزراوەی قودسی نێودەوڵەتی کە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەدچێت، گوتی: "ئیسرائیل و ئەمریکا لەوە دڵنیا دەکەینەوە کە بە فێڵی سیاسی، ناتوانن ئەو ئامانجە بەدەست بھێنن کە ھەوڵی دەدەن لە کەرتی غەززە بیسەپێنێن".

گوتیشی: "ڕووبەڕووبوونەوەکان لە مانگی ڕەمەزاندا زیانمان پێناگەیەنێت، بەو پێیەی مانگی سەرکەوتنەکانە".

ڕاشیگەیاند: "ھەر نەرمییەک کە لە گفتوگۆکاندا نیشانی بدەین، لەگەڵ بەرگرییکردن لە گەلەکەمان گونجاوە".

باسی لەوەش کرد کە ھەڕەشەکانی سوپای داگیرکار بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی نوێ لە ڕەفەح، سروشتی ئەم دوژمنە دووپات دەکاتەوە لەوەی هاوشێوەی سوپای نازییە، چونكە کۆمەڵکوژی و کوشتنی خەڵکی مەدەنی وەک ستراتیژی شەڕ ڕادەگەیەنێت.

ئیسماعیل ھەنییە سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا، جەختی لەوە کردەوە: "کەمترین شت کە ئێمە لە مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی ئیسلام و مەسیحییەکان قبوڵی دەکەین، پابەندبوونە بەو دۆخەی ئێستا، ئەوەش بەپێی یاسای نێودەوڵەتی".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار