هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

قەسام: لە باشووری لوبنانەوە ژمارەیەک خاڵی سەربازییمان لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە

لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە باشووری لوبنانەوە ژمارەیەک خاڵی سەربازییان لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کرد.

عیزەددین قەسام لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە باشووری لوبنانەوە، ٤٠ مووشەکی گرادیان ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشەکەدا، ژمارەیەک خاڵی سەربازییان لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

باسی لەوەش کردووە، ھێرشەکەیان لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەكانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە و کوژرانی ژمارەیەک سەرکردەی حەماس لە باشووری لوبنان ، ئەنجامداوە.

لە ٢ی ئەم مانگەدا، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندبوو کە جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، ساڵح عاروری لەگەڵ شەش سەرکردەی حەماس لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان کوژراون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار