ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن کێربی ڕایگەیاند کە کارەکان لە پێناو ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەردوامن و کۆتاییان نەھاتووە.
جۆن کێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە جۆ بایدنی ڕاگەیاندووە لەوەی کارەکان لە پێناو ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەردوامن و کۆتاییان نەھاتووە و گوتی: "ئێمە گەشبینین و ئومێدەوارین لە داھاتوویەکی نزیکدا، ئەنجامێکی ئەرێنی لەو بارەیەوە بەدی بێت".
جۆن کێربی باسی لەوەشکرد کە گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەردەوامن.
گوتیشی: "دەکرێت ڕێککەوتنی کاتی بۆ ئاگربەست لە غەززە، بەردەوام بێت و بۆ شەش ھەفتە درێژ بکرێتەوە، بەڵام ئەوە گرنگە ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانە بۆ غەززە".
دووپاتیشی کردەوە کە لەئێستادا، ڕۆژەڤی ئەمریکا "تەنھا گەیشتنە بە ئاگربەستێکی کاتی، نەک ئاگربەستی ھەمیشەیی".
ئەم لێدوانەی جۆن کێربی، ئەوە نیشان دەدات کە کۆشکی سپی لە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پەرۆشترە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.
ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری ھەیە بەر لە ھاتنی مانگی ڕەمەزان، ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت.