هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

شه‌وى رابردوو له‌شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى به‌فرێكى زۆر باریوه‌ وكه‌ش وهه‌وایه‌كى ساردى دروستكردوه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ خه‌ڵكى سلێمانى به‌خه‌به‌رهاتوون و شار سپى پۆش بووه‌، به‌مه‌ش ئه‌م به‌فربارینه‌ به‌دیارده‌یه‌كى نامۆ وه‌سفكراوه‌ كه‌له‌ ناكاو باریوه‌ وپێشبینى كراو نه‌بووه‌.

هه‌ر به‌هۆى به‌فربارینه‌وه‌ له‌سلێمانى ئاسته‌نگى هاتووچۆ دروستبووه‌ وئۆتۆمبێله‌كان تووشى خلیسكان بۆنه‌ و رووداوى هاتوچۆ دروست بووه‌. له‌كاتێكدا له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وشى كه‌ش وهه‌وا ئاساییه‌.

هه‌روه‌ها لایخۆیه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌: داوا له‌په‌روه‌رده‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات، له‌هه‌ر شوێنێك ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستبو، پشو رابگه‌یه‌نرێت. كه‌پێشتر ده‌سه‌ڵات به‌ به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كان وسه‌رۆكى یه‌كه‌ ئیداره‌یه‌كان دراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.

له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو دا له‌شارى سلێمانى وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بایه‌كى به‌هێز هه‌ڵكرا بوو وبه‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى زۆرى هه‌بووه‌ كه‌له‌ هه‌ندێك شوێن ستۆنى كاره‌باى خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار