هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ھێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن بەردەوامن

ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، دوو ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، دوو ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر دوورگەی لبوان باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حودەیدە.

تا ئێستا زیانەکانی ئەو ھێرشانەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر پارێزگای حودەیدە، نەزاندراوە.

ھەروەھا تا ئێستا ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ھێرشەکانیان بۆسەر پارێزگای حودەیدە چڕکردووەتەوە، ئەوەش لە وەڵامی ئەو ھێرشانەی کە لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار