هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

زیاتر لە دوو هەزار كۆچبەر لەڕێگای كەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە دوو هەزار كۆچبەر، لە ڕێگای كەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە و خۆیان گەیاندۆتە وڵاتەكەی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا باسی لەوەكردوە، تەنها رۆژی یەكشەممە 290 كۆچبەر لەڕێگای كەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیوونەتەوە، ئەوەش زۆرترین رێژەی هاتنی كۆچبەرە لە ڕۆژ‌ێكی مانگی شوباتدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی رابردو 29 هەزار و 437 كۆچبەر خۆیان گەیاندۆتە بەریتانیا و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی 2022 بەڕێژەی %35 كەمتربووە، كە لەو ساڵەدا 45 هەزار و 774 كۆچبەر پەڕیبوونەتەوە.

بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هاتنی كۆچبەران بەشێوەی ناسایی، بەریتانیا چەند رێكارێكی گرتۆتەبەر لەوانەش توندكردنی سنورە ئاوییەكان و زیندووكردنەوەی بڕیاری ناردنی كۆچبەران بۆ ڕواندا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار