لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا، 15 فەڵەستینی دیکە لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.
یانەی دیلی فەڵەستین و دەستەی كاروباری دیلەكان و ئازادكراوەكان لە ڕاگەیەندراوێكی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە كە ھێزەكانی قەوارەی زایۆنی داگیركەر زنجیرەیەك ھەڵمەتیان بۆ دەستگیركردنی فەڵەستینییەكان لە پارێزگاكانی ئەریحا، ڕامەڵڵا، خەلیل لە كەناری ڕۆژئاوا ئەنجامداوە.
ڕاشیانگەیاندووە كە لە میانی ھەڵمەتەكاندا، 15 فەڵەسیتنی لەلایەن ھێزەكانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیركراون.
ئەوەیشیان خستووەتەڕوو كە لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەمی 2023وە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، 7 هەزار و 270 فەڵەستینی لە كەناری ڕۆژئاوا، لەلایەن قەوارەی زایۆنی داگیركەرەوە بە دیل گیراون.