هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكى نێو ڕه‌شنووسى یاسای نه‌وت وغاز ناكۆكیان هه‌یه‌

لیژنه‌ی نه‌وت و غاز وسامانه‌ سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكردوه‌: هه‌رێم و ناوه‌ند له‌ باره‌ى ژماره‌یه‌ك خاڵی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز ناكۆكیان هه‌یه‌، بۆیه‌ تا ئێستا یاساكه‌ وه‌كخۆى ماوه‌ته‌وه‌.

عه‌لی مه‌شكور ئه‌ندامی لێژنه‌ى نه‌وت وغاز له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: به‌غدا خواستێكی راسته‌قینه‌ی هه‌یه‌ بۆ سفركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی یاسای نه‌وت غاز و تێپه‌ڕاندنى له‌په‌رله‌مان دا.

مه‌شكور راشیگه‌یاند: یاساكه‌ 7 خاڵى ناكۆكى تێدایه‌ كه‌پێویسته‌ چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه‌، كه‌به‌شێكیان داواكارى هه‌رێمى كوردستانن، كه‌ ده‌یانه‌وێت مافی ڤیتۆیان هه‌بێت له‌باره‌ی ده‌كردنی بڕیاڕه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی یاسای نه‌وت، كه‌ئه‌وه‌ش پرسێكه‌ قبووڵ ناكرێت.

هه‌روه‌ها خاڵێكی دیكه‌ى ناكۆكییه‌كان، میكانیزمی به‌ بازاڕكردنه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایى سۆمۆه‌ نه‌وت بفرۆشرێت یان له‌ڕێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پرسى داهاته‌كانى فرۆشتنى نه‌وت له‌نێوان هه‌ردوولا دا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار