هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پنتاگۆن ئەو سەربازە ئەمریکییەی بۆ پرۆتێستۆکردنی ئیسرائیل ئاگری لە خۆی بەردا بە "ڕووداوێکی تراژیدیا" لەقەڵەمدا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، گیانلەدەستدانی ئارۆن بوشنێل ئەو سەربازەی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکا کە بە گوتنی نابمە هاوبەش لەو کۆمەڵکوژییەی لە غەززە دەکرێت لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە ڕووداوێکی تراژیدیا ناوزەند کرد و بەس.

گوتەبێژی پنتاگۆن، عەمید پاتریک ڕایدەر، لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە سەبارەت بە پرۆتێستۆکەی ئارۆن بوشنێل.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی کە ئایا خۆسووتاندنی بوشنێل نیگەرانیی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستنی لێکەوتووەتەوە یان نا لەسەر ئەوەی کە نیشانەیەکی گەورەی پرسیار لەسەر سوپاکەی دروستکردووە کە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات لە هێرشەکانی سەر غەززە، ڕایدەر ڕایگەیاند: "وەزیر چاودێری دۆخەکە دەکات".

گوتیشی: "دەزانم هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکا پشتڕاستیی مردنی ئەو ئەندامەی هێزەکەی کردووەتەوە. پلانیان هەیە دوای ٢٤ کاتژمێر لە ئاگادارکردنەوەی خزم و کەسوکاری نزیکی زانیاری زیاتر بڵاوبکەنەوە. بێگومان ڕووداوێکی تراژیدییە. سەرەخۆشی لە خێزانەکەی دەکەم".

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی ئایا کارمەندانی سوپای ئەمریکا نیگەرانن لەوەی ئەو چەک و تەقەمەنییانەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیلی دابین دەکات بەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی غەززەدا بەکاردەهێندرێت یان نا؟ ڕایدەر ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێوەیەکی پتەو بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردنی ئیسرائیل و، چاوەڕوانن ئیسرائیل ئاسایشی و هاوکارییە مرۆییەکان لەبەرچاو بگرێت لە غەززەو بەردەوامیش دەبن لەسەر ئاگادارکردنەوەی.

هەروەها ڕایدەر باسی لەوە کرد کە ڕووداوەکە لەلایەن بەشی پۆلیسی واشنتۆن دی سی مێترۆپۆلیتان چاودێری دەکرێت و پێویستە ئەو پرسیارانە (ڕووداوەکەی ئارۆن بوشنێل) ئاڕاستەی ئەوان بکرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار