هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق.. وه‌زاره‌تی نه‌وت و دارایی هه‌مواری یاسای بودجه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌باره‌ى هاوبه‌شى كاركردنیان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌وه‌زاره‌تى نه‌وت ودارایى رایگه‌یاندوه‌: هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ته‌واوكردنی خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی (2024) و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا هه‌مواری پڕۆژه‌كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن.

عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند: كاره‌كانیان به‌هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی دارایی ونه‌وت به‌رده‌وامن بۆ ته‌واوكردنی خشته‌ی داهات وخه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2024.

هینداوى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌خشته‌كاندا كۆی داهات وخه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت به‌هه‌ردوو كه‌رتی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ ده‌كرێن وبه‌مزووانه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی و ره‌وانه‌كردنیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار