هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٩٩ ھەزار و ٨٢٥ ھەزار کەس

ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، بەرزبووەوە ٩٩ ھەزار و ٨٢٥ کەس.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، ١٠ کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٩٠ کەس شه‌هیدبوون و ١٦٤ی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە شه‌هیدان بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩ ھەزار و ٧٨٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٠ ھەزار و ٤٣ کەس.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار