هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو په‌یامێكی هاوخەمی ئاراسته‌ی زانایانی عيراق دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ أحمد عبد الغفور سامەرائی.

به‌رێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی بنەماڵە و زانایانی عيراق كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆکی پێشووتری وەقفی سوننی شێخ أحمد عبد الغفور سامەرائی.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ, وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

بەدڵێکی ڕازی بەقەدەری خودا، هەواڵی وەفاتی زانای ڕێزدار ودۆستی بەوەفا، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی دکتۆر( شێخ أحمد عبد الغفور سامەرائی )مان پێ گەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە لە ناخی دڵەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکارو بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم زانایانی عيراق دەکەین، لە خودا داوای رەحمەت و لێخۆشبوون وپلەی باڵاو پاداشتی فراوانی بۆ دەکەین، و ئەجر وئارامی بەگشت کەسوکار و قوتابیان و دۆستانی ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

براتان

صلاح الدين محمد بهاءالدين

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

هەولێر- عيراق 26/2/2024

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
152,900 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار