هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە لوبنانەوە ھێرشی مووشەکی کرایە سەر باکووری ئیسرائیل

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە لە لوبنانەوە بە ئاراستەکردنی مووشەک ھێرش کراوەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی باکووری ئیسرائیل.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک مووشەک کە لە لوبنانەوە ئاراستەکرابوون لە ژمارەیەک ناوچەی باکووری ئیسرائیل کەوتوونەتەخوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکە، ھیچ زیانێکی نەبووە.

پێشتر ئەوە ڕاگەیاندرابوو کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ژمارەیەک ناوچەی سنووری ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لێدراون.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە میانی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، ژمارەیەک مووشەک لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار