هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ماوەی پێنج مانگە ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلی داگیركار بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامن

چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کران و لە ئاکامدا، ژمارەیەک فەڵەستینی شه‌هید و برینداربوون.

ماوەی پێنج مانگە ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامن.

سەرچاوە پزیشکی و شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵیان ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، خانوویەکیان لە باشووری شاری غەززە بۆردومان کردووە و لە ئاکامدا، سێ کەس شه‌هیدبوون.

ئاماژەیان بەوەشدا کە خانوویەک لە ڕۆژھەڵاتی شاری غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومان کراوە و بەھۆیەوە، کەسێک شه‌هید بووه‌ و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ھەروەھا شایەتحاڵەکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ باسیان لەوە کرد کە ھاوکات لەگەڵ بۆردومانکردنی گەڕەکی زەیتون باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری غەززە، شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکان و سوپای ئیسرائیل لە باشووری ڕۆژھەڵاتی گەڕەکی زەیتون ڕوویداوە.

ھاوکات سەرچاوە پزیشکییەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵیان ڕاگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خانوویەکیان لە شارۆچکەی بەیت لاھیا باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و لە ئاکامدا، ژمارەیەک فەڵەستینی شه‌هیدبوون..

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار