هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ڕیپۆرتەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان: "ئیسرائیل ڕێز لە دیوانی دادی نێودەوڵەتی ناگرێت"

ڕیپۆرتەری پێشووی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان میخائیل لینک دەڵێت، "بەشداری نەکردنی ئیسرائیل لە دانیشتنەکانی دادگای لاهای، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو وڵاتە ڕێز لەو دادگایە ناگرێت".

میخائیل لینک لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی دانیشتنەکانی دادگای لاهای قسەی کرد و ڕایگەیاند، ٥٥ وڵات و ڕێکخراو لە سەرانسەری جیهاندا لە دانیشتنەکاندا بەشدارن و ئەوەشی بە ڕووداوێکی ''مێژوویی'' لەقەڵەم دا.

ڕیپۆرتەری پێشووی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەشدارینەکردنی ئیسرائیل لەو دانیشتنانەدا و وەڵامدانەوە بەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی دەکرێت، گوتی: "پێم وایە ئیسرائیل باش دەزانێت کە کردەوەکانی لەبارەی داگیرکاری خاکی فەڵەستینییەکان، ڕێگریکردن لە دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسینی فەڵەستینییەکان و سەپاندنی سیاسەتی خۆی بەسەر ئەو گەلەدا، نایاسایین و ناتوانێ پاساوێکی یاسایی و سیاسی دیاریکراو بۆ کردەوەکانی بێنێتەوە".

ئەو ڕپۆرتەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژەکردن بەوە کە زۆریەک لە هاوکارانیشی لەو باوەرەدان کە کردەوەکانی ئیسرائیل داگیرکارییە، گوتی: "خۆشحاڵ دەبم ئەگەر بزانم کە سەرئەنجامی هەوڵەکانمان سەرکەوتن دەبێت لە دادگادا".

جێی ئاماژەیە کۆبوونەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای سکاڵای ٥٢ وڵات و ڕێکخراو و سەندیکاکانی جیهان دژ بە کردەوەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە لە ١٩ هەتا ٢٦ی شوبات لە دیوانی دادگاکە لە لاهای هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار