هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ھێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن بەردەوامن

حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر سەنعا پایتەختی یەمەن ئەنجامداوە.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سەنعا.

کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی ئامانجی ھێرشەکان بڵاو نەکردووەتەوە.

ھەروەھا تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتەوە کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئەمریکا لە کەنداوی عەدەن و کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار