حوسیەكانی یەمەن هەڕەشەی داخستنی یەكجاریی گەرووی بابولمەندەب دەكەن و دەڵێن: رێگە بە هیچ كەشتییەكی ئیسرائیلی نادەن لە دەریای سور هاتووچۆ بكات.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری حسێن عیزی یەكێك لە سەركردە دیارەكانی حوسیەكانی یەمەنەوە بڵاویكردۆتەوە، گەرووی بابولمەندەب كە تائێستا كراوەیە و دانەخراوە، نیشانەی ئەوەیە حوسیەكان لەگەڵ بەردەوامی جموجۆڵە بازرگانییە نێودەوڵەتییەكاندایە و نایەوێت كێشەی بۆ دروست بكات، ئەمەش سەرجەم تۆمەت و زانیارییە ناڕاستەكانی ئەمریكا و بەریتانیا ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن حوسیەكان دەیانەوێت جموجۆڵی بازرگانی لە دریای سور پەكبخەن.
وتیشی، ئەوەندە هێز و توانامان هەیە كە بتوانین گەرووی بابولمەندەب بە یەكجاری دابخەین، بەڵام ئەو كارە ناكەین، بەڵام رێگە بە هیچ كەشتییەك نادەین بە دەریای سور و كەنداوی عەدەن و دەریای عەرەبدا هاتووچۆ بكات، ئەگەر بە هەر شێوەیەك پەیوەندییان بە هیچ لایەن و كەسایەتییەكی ئیسرائیلییەوە هەبێت.