هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆسەر غەززە گەیشتە زیاتر له‌ 99 ھەزار کەس

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیلی داگیركه‌ر، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 92 کەس شه‌هید و 123ی دیکەش برینداربوون.


وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلی داگیركه‌ری لە کەرتی غەززە کە ماوەی 141 ڕۆژە بەردەوامە، خستەڕوو.


لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیلی داگیركه‌ر، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 92 کەس شه‌هید و 123ی دیکەش برینداربوون.


باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە شه‌هیدبوون بەرزبووەتەوە بۆ 29 ھەزار و 606 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 69 ھەزار و 737 کەس.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار