هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سوپای ئەمریکا: "حەوت مووشەکی كروزی حووسییەکانمان لە یەمەن تێکشکاندووە"

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، تێکشکاندنی حەوت مووشەکی کروزی حووسییەکانی لە یەمەن، ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاندووە، ھێزەکانیان شوێنی ئاراستەکردنی حەوت مووشەکی کروزی حووسییەکانیان لە یەمەن دەستنیشان کرد کە ھەڕەشە بوون بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

ڕاشیگەیاندووە کە حەوت مووشەکەکە لەلایەن حووسیەکانەوە ئامادەکرابوون، بۆ ئەوەی ئاراستەی کەشتییەکان لە دەریای سوور بکرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیدا، حەوت مووشەکی کروزی حووسییەکان لە یەمەن، تێکشکێندراون.

باسی لەوەش کردووە کە ھێرشە ئاسمانییەکانیان بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن، بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندایە.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار