سه‌نته‌رى مافه‌كانى ئیسرائیلى بڵاویكرده‌وه: پشتێنه‌ى ئه‌منى كه‌ته‌ل ئه‌بیب له‌كه‌رتى غه‌ززه دایمه‌زراندوه یه‌كێكه له تاوانه‌كانى جه‌نگ.
له‌راپۆرتێكدا، سه‌نته‌رى زانیارییه‌كانى ئیسرائیلى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌خاكه داگیركراوه‌كانى فه‌له‌ستینى رایگه‌یاندوه: له تشرینى دووه‌مى رابردوو ئیسرائیلى ده‌ستیكردوه به دروستكردنى پشتێنه‌ى ئه‌منى له‌نێو خاكى كه‌رتى غه‌ززه دا، و راشگیه‌یاندوه: پشتێنه‌كه له خاڵى سه‌ربازى و رێكاره‌كانى چاودێرى پێكهاتووه و رێگری له‌فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كرێت بچنه نێو ئه‌و پشتێنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پێش رووداوه‌كانى 7ى ئۆكتۆبه‌ر له‌وێ نیشته‌جێبوون وكارى كشتوكاڵیان ده‌كرد.
سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: له‌پێناو دروستكردنى ئه‌و پشتێنه‌یه ئیسرائیل ته‌واوى باڵه‌خان وخانووى هاوڵاتیانى فه‌له‌ستینى رووخاندوه له‌وانه‌ش قوتابخانه وسه‌نته‌ره‌كانى پزیشكى ومزگه‌وت و زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان.
به‌پێى راپۆرته‌كه، سه‌ربازانى یه‌ده‌گى زایۆنى ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه: ڕووخاندنه‌كان به‌پێى زانیارییه‌كانى هه‌واڵگرى به‌رێوه‌ناچێت، به‌ڵكو به‌ئامانجى چوڵكردن ودروستكردنى پشتێنه‌یه‌كى ئه‌منییه. به‌ڵام بیناكانى سه‌ر به ئۆنروا و دامه‌زراوه‌كانى به‌خشین سه‌ر به‌یه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌كۆ خزینه‌كانى ئاو ده‌مێننه‌وه.
تا ئێستا سوپاى زایۆنى هه‌زار و 72 بینایان رووخاندوه له‌سه‌رجه‌مى 2 هه‌زار و 824 بیناى له‌سه‌ر سنورى یه‌ك كیلۆمه‌تر دا كه‌به‌شى هه‌ره زۆریشیان بیناى نیشته‌جێبوونن. له‌خان یونس 704 بینا ڕووخێندراون كه 70%ى بیناكان ڕووخێندراون. كه‌به‌پێى سه‌نته‌رى مافه‌كانى ئیسرائیلى دروستكردنى ئه‌م پشتێنه‌یه له‌كه‌رتى غه‌ززه یه‌كێكه له‌تاوانه‌كانى جه‌نگ.