پێكهاته ولایه‌نه‌كانى كه‌ركوك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى وپۆسته سه‌ره‌كییه‌كانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكردوه.
رۆژى چوار شه‌ممه‌ى رابردوو پێكهاته ولایه‌نه‌كان به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌ركرده‌كانیان كه‌براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه وتاوتوێى دۆخى كه‌ركوك وپێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى شاره‌كه كراوه.
به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه، كه‌میدیاكانى سه‌ر به یه‌كێتى بڵاویانكردۆته‌وه: پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌بێت، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاش بۆ لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌روه‌ها قایمقامى ناوه‌ندیش بۆ توركمانه‌كان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جێگرانی پارێزگار بۆ پارتی و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ توركمان بێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى لایه‌نه‌كانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سوودانى، مۆڵه‌تى 7 رۆژ دراوه بۆ پێشكه‌ش كردنى داواكارى لایه‌نه براوه‌كانى كه‌ركوك بۆ مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له 15 ئه‌ندامی گشتی و یه‌ك ئه‌ندامی كۆتا پێكهاتووه، دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 پۆستى پارێزگار كه‌وته ده‌ستى پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى وتا ئێستا به‌وه‌كاله‌ت پۆستى پارێزگار له‌لایه‌ن پێكهاته‌ى عه‌ره‌به‌كانه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێت وبه‌شى هه‌ره زۆرى پۆسته‌كانیش له‌لایه‌نه كوردییه‌كان سه‌ندراونه‌ته‌وه.