ئه‌مرۆ بۆ 141مین رۆژ سوپاى زایۆنى به‌ردوامه له‌هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه وبه‌هۆیه‌وه سه‌دان كۆمه‌ڵكوژى ئه‌نجامداوه وژێرخانى ئه‌و كه‌رته‌یان وێرانكردوه وهۆشدارى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى برسێتى ده‌درێت.
له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو دا سوپاى زایۆنى له‌هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه به‌رده‌وامبووه وبه‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵكوژى دیكه‌ى ئه‌نجامداوه و نزیكه‌ى 30 هاوڵاتى فه‌له‌ستینى له‌خان یونس ودێر به‌له‌ح شه‌هید كراون و به‌شى هه‌ره زۆریشیان ژن ومنداڵن. ته‌ندروستى غه‌ززه رایگه‌یاندوه: ئیسرائیل له‌ماوه‌ى 140 رۆژدا 2 هه‌زار و 573 كۆمه‌ڵكوژى ئه‌نجامداوه، و زیاتر له 36 هه‌زار هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كراون و بێ سه‌روشوێن كراون. زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س بریندارن، 11 هه‌زار كه‌س له‌و بریندارانه پێویستیان به‌وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌رته‌كه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه گروپه به‌رگریكاره‌كانى فه‌له‌ستینى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌ومن له‌دژى سوپاى زایۆنى وئامێره سه‌ربازییه‌كانیان له‌نێو كه‌رتى غه‌ززه دا به‌تایبه‌تى له‌گه‌ره‌كى زه‌یتۆن له‌شارى غه‌ززه وناوچه جیاوازه‌كانى خان یونس وژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌ربازى زایۆنى كوژراون و ژماره‌یه‌ك ده‌بابه‌ى میركاڤاش به‌ئامانج گیراون.
له‌سه‌ر ئاستى سیاسى له‌ئێواره‌ى دوێنێوه دانوستانه‌كانى پاریس ده‌ستیان پێكردوه به‌به‌شدارى میسر وقه‌ته‌ر وئه‌مریكا بۆ تاوتوێكردنى گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن بۆ ئازادكردنى دیله‌كان وراگرتنى جه‌نگى سه‌ر غه‌ززه، له‌كاتێكدا به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى زایۆنى هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر پارێزگاى ره‌فه‌ح ده‌ده‌ن كه‌یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار فه‌له‌ستینى وه‌ك ئاواره روویان له‌شاره‌كه كردوه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هۆشدارى توند ده‌درێت له‌باره‌ى خراپى دۆخى مرۆیى له‌كه‌رتى غه‌ززه وبڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تا ونه‌خۆشى وبرسێتى كه‌زیاتر له 700 هه‌زار هاوڵاتى فه‌له‌ستینى روبه‌رووى برسێتى سه‌خت بوونه‌ته‌وه.