بریاره له كۆتایى ئه‌م مانگه گوژمێكى دیكه‌ى 618 ملیار دینارى حكومه‌تى عێراق بگاته هه‌رێمى كوردستان بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندوه: هه‌فته‌ى داهاتوو حكومه‌تى ناوه‌ندى 618 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت بۆ دابینكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: بۆ له‌مه‌و دوا ناردنى پاره له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان دوا ناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش تا ته‌واوبوونى یاسای بودجه‌ى گشتى بۆ ئه‌م ساڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق كه كار له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌كرێت.
لایخۆیه‌وه، د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وهاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق، وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى ناوه‌ندى پاره‌ى تایبه‌ت به موچه‌خۆرانى هه‌رێمیش ده‌نێرێت.
راشیگه‌یاند: پێش بینى ده‌كرێت له دواى 25ى مانگه‌وه گوژمى 618 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا بخرێته سه‌ر حسابى بانكى هه‌رێم وده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه بكرێت.
ساڵى رابردوو حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم سێ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان دابه‌ش نه‌كردوه و دیاریش نیه كه‌ى ئه‌و موچانه‌یان ده‌درێته‌وه.