هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەریتانیا و یەكێتی ئەوروپا رێكەوتن بۆ روبەڕوبونەوەی كۆچی نایاسایی

بەریتانیا و یەكێتی ئەوروپا گەیشتنە رێكەوتنێك بۆ روبەڕوبونەوەی شەپۆلی كۆچی نایاسایی.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، حكومەتی بەریتانیا و فرۆنتێكس، دەزگای پاسەوانی سنور و كەناراوەكانی ئەوروپا، رێكەوتن بۆ روبەڕوبونەوەی باندەكانی قاچاخچیەتی بە مرۆڤەوە.
بڕیارە، یڵڤا جۆهانسۆن، كۆمیساری كاروباری ناوخۆی یەكێتیی ئەوروپا، ئەمڕۆ هەینی بچێتە لەندەن بۆ واژۆكردنی رێكەوتنەكە.
بەپێی ڕێككەوتنی نوێی بەریتانیا و فرۆنتێكس، بەریتانیا ناچار نابێت هیچ كۆچبەرێك لە وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا وەربگرێت وەك بەشێك لە ڕێككەوتنەكە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، رێككەوتنەكە رێگە بە ئاڵوگۆڕی زنیاری و هەواڵگری دەدات و، هاوكاری لە بواری توێژینەوە و پەرەپێدان و تەكنەلۆژیای نوێ لە خۆدەگرێت، وەك بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ پاراستنی سنورەكان.
بەپێی دواین ئامار، لەماوەی ساڵی 2023دا (29 هەزار و 437) كەس لە كەناڵی ئینگلیزییەوە چونەتە ناو خاكی بەریتانیا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار