هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

چین: فەڵەستینیەكان مافی خۆیانە پەنا بۆ بەكارھێنانی چەك ببەن دژی ئیسرائیل

وەزارەتی دەرەوەی چین رایدەگەیەنێت، فەڵەستینیەكان مافی خۆیانە چەك هەڵگرن دژی ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەكانی ئەو وڵاتە
ما شینمین، راوێژكاری یاسای وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، خەڵكی فەڵەستین مافی ئەوەیان هەیە هێز بەكاربهێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمی بیانی و بەدەستهێنانی مافەكانیان كە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرەنگاری فەڵەستینیەكان و حەماس كردەوەی تیۆرستی نین، بەڵكو خەباتی چەكدارین بەشێوەیەكی یاسایی و چەندین نەتەوە لە رێگەی بەرگریكردن و خەباتی چەكدارییەوە خۆیان لە داگیركەران رزگاركردووە.
دەشڵێت، پێویستە ئیسرائیل پێشێلكاری دژی یاسا نێودەوڵەتیەكان رابگرێت و سەرجەم چالاكییەكانی بۆ ئاوارەكردنی فەڵەستینیەكان رابگرێت كە ئەمانە دژی پەیماننامەی نێودەوڵەتین.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار