هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

داوا لە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دەکرێت سزا بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێندرێت

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی سەربە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پەرلەمانی فەڕەنسا، داوایان لە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی کرد کە ھاوشێوەی ڕووسیا و بیلاڕووس، سزا بەسەر وەرزشوانانی ئیسرائیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی پاریس ٢٠٢٤دا، بسەپێنێت.

بڕیارە لە ھاوینی ئەمساڵدا، یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس ئەنجام بدرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆلو کەوتوون، ٢٦ پەرلەمانتار سەربە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان "La France Insoumise" و" Khidr" لە پەرلەمانی فەڕەنسا، نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، تۆماس باخ کردووە کە تیایدا، سەرکۆنەی ئەو تاوانە جەنگیانەیان کردەوە کە ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.

ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژەی بەو داتایانە کردووە کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣وە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراونەتەوە و تیایدا باس لەوە دەکەن کە لە میانی دوو ساڵی شەڕی ئۆکراینا-ڕووسیا، ١٠ ھەزار مەدەنی کوژراون کە لەنێویاندا ٥٦٠ منداڵ ھەن.

ڕاشیانگەیاندووە کە دوای تپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، ٤٠ ھەزار فەڵەستینی کوژراون و بێ سەروشوێن بوون، ھەروەھا ٧٠ ھەزاری دیکەش برینداربوون.

ھەروەھا ئەو پەرلەمانتارانەی سەربە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانن لە پەرلەمانی فەڕەنسا داوایان لە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی کردووە کە ھاوشێوەی ڕووسیا و بیلاڕووس، سزا بەسەر وەرزشوانانی ئیسرائیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی پاریس ٢٠٢٤دا، بسەپێنێت.

جەختشیان کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە سزای سەر وەرزشوانانی ئیسرائیل هەڵنەگیرێت، تا ئەوەی کاتەی ئیسرائیل بڕیار لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دریژخایەن لە غەززە دەدات.

داواشیان کردووە کە پێویستە وەرزشوانانی ئیسرائیل وەک "وەرزشوانانی بێلایەن" و بێ بەرزکردنەوەی دروشم و ئاڵای ئیسرائیل، بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی پاریس ٢٠٢٤دا، بکەن.

پێشتر لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو کە وەرزشوانانی ڕووسیا و بیلاڕووس، دەتوانن وەک "وەرزشوانانی بێلایەن" بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی پاریس ٢٠٢٤دا بکەن و بەھیچ شێوەیەک ڕیگا نادرێت بەو وەرزشوانانەی ڕووسیا کە پاڵپشتی لە ھێرشی وڵاتەکەیان دژبە ئۆکراینا دەکەن بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی پاریس ٢٠٢٤دا بکەن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار