هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

"لە لوبنانەوە 10 مووشەک ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون"

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە لە لوبنانەوە 10 مووشەک ئاراستەی ناوچەی جەلیلی ڕۆژئاوا باکووری ئیسرائیل کراون.

ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنوت بڵاویکردەوە کە لە لوبنانەوە بە ئاراستەکردنی 10 مووشەک، ھێرش کراوەتە سەر ناوچەی جەلیلی ڕۆژئاوا.

ئاماژەی بەوەشداوە کە بەپێی ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتنی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی نەبووە.

پێشتر ماڵپەڕی "yent"ی ئیسرائیلی بڵاوی کردبوویەوە کە لە لوبنانەوە ژمارەیەک مووشەکی دژە تانک ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون.

ڕاشیگەیاندبوو کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، زیانی ماددی بەر دوو خانوو و کارگەیەک کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار