هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لیژنه‌ى دارایى: موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌به‌غداوه‌ به‌سترایه‌وه‌

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پیرۆزبایی له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، مووچه‌كانیان به‌حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌.

یوسف كیلابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی له‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ین، كه‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان یه‌كلایى كرایه‌وه‌.

كیلابى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌.

دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دا بۆ سه‌ر بانكه‌ فیدڕاڵییه‌كان و هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقی پابه‌ند كرد به‌ ڕاده‌ستكردنی لیستی مووچه‌خۆران و پێدانی مووچه‌ی مانگانه‌ به‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.

بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بوو كه‌ تایبه‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاراسته‌ى دادگا كرابوو، وله‌به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌كلایى كرایه‌وه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار