یەكەم: نادەستووریبوونی دەستەواژەی یازدەهەم كە لە ماددەی یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992دا هاتووە، هەمواركراوە بۆ ئەوەی بەم شێوەیە بخوێنرێتەوە: پەرلەمانی كوردستان لە 100 ئەندام پێكدێت.
دووەم: نادەستووریبوونی دەستەواژەی “بەپێی بڕگەی 4 لە ماددەی 2ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ژمارە 11ی ساڵی 2007 تا پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ كوردستانی عێراق” كە لە مادەی شهشی ، یەكەم یاسای هەمواركراوی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992 هاتووه، دەقەكە بەم شێوەیە دەبێت: “سەرەتا، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جێگەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ پەرلەمانی كوردستانی عێراق دەگرێتەوە كە لەم یاسایەدا ئاماژەی پێكراوە بۆ سەرپەرشتیكردن و… بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان، و نادەستووریبوونی بڕگەی چوارەمی مادەی شەشەمی یاساكه.
سێیەم: نادەستووریبوونی مادەی نۆی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەمواركراو ، هەروەها جێبەجێكردنی دەقی پێشوو، كە بەپێی مادەی چوارەمی هەمواری سێیەمی ژمارە 47ی ساڵی 2004 هەڵوەشایەوە، بەجۆرێك دەقی كارپێكراو بەم شێوەیەیە دهبێت، كوردستانی عێراق دابەش دەكرێت بەسەر چهند بازنهیهكی هەڵبژاردن، بەمەرجێك لە ٤ بازنه كەمتر نەبێت.”
چوارەم: نادەستووریبوونی ماددەی سێی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2013، یاسای هەمواری حەوتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە 1ی ساڵی 1992، وەك هەمواركراو، بەپێی ئەو یاسایە مادەی حەڤدەی یاسای پێشوو هەڵوەشایەوە و ئەو مادەیەی پێشتر ئاماژەی پێكراوە گەڕایەوە سەر یاسای بنهڕهت، كە تێیدا هاتووە: “بەڕێوەبەری باری شارستانی كارتی دەنگدەر دەدات بە هەر هاوڵاتییەك كە تەمەنی 18 ساڵی تەواو كردبێت بەپێی فۆرموێك كە وەسف و شێوازی كهسهكه دیاری دهكات، ، بەمەرجێك بەڵگەی لە كاتی دەنگدان ناسنامهی خۆی بسلهمێنێت دهتوانێت دهنگ بدات.
پێنجەم: نادەستووریبوونی دەستەواژەی “لە سەرتاسەری كوردستانی عێراق” و دەستەواژەی “بەمەرجێك ژمارەی كاندیدەكانی هەر لیستێكی هەڵبژاردن لە سێ كەس كەمتر نەبێت” كە لە مادەی بیست و دووی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عێراقی ساڵی 1992دا هاتووە، بەجۆرێك كە… دەقەكە بەم شێوەیە دەبێت: “هەموو قەوارەیەكی سیاسی لە كوردستانی عێراق مافی خۆیەتی لیستی تایبهت به خۆی پێشكەش بكات كە ناوی كاندیدەكانی لەخۆ بگرێت لە سەدا ٣٠ی ژنانی تێدا كەمتر نهبێت هەروەها ناوی كاندیدەكان بە شێوەیەك ڕێكخراو بێت نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان مسۆگهر بكات..
شەشەم - نادەستووریبوونی مادەکانی ((شەشەم)، (حەوتەم)، بڕگەی یەک/خاڵی 1 و 2ی مادەی سی و شەش)، (سی و شەشەم) كه دووبارهیه، (بڕگەی (2)ی مادەی پەنجا و شەشەم) و (پەنجا و هەشت)) لە یاسای هەڵبژاردن.هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992، هەموارکراو.
حەوتەم - ڕەتکردنەوەی داواکەی داواکاران سەبارەت به تانهدان له سهرجهم مادەکانی تری یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992، هەموارکراو.
هەشتەم: ڕەتکردنەوەی داوای یاسایی سکاڵاکاران بەناوی هەردوو سكاڵا لێكرا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەو پێیەی هیچ ناکۆکییەکی تێدا نییە.