دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بڕیاریدا:
یه‌كه‌م:
پابەندکردنی سكاڵا لێكراون هه‌ریه‌كه له سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێم به‌پێی ئه‌ركه‌كانیان ، بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، لەڕێگه‌ی بانکەکانی حکومەتی فیدراڵی كه له ده‌ره‌وه‌ی هەرێمی كوردستان کاردەکەن، به‌پێی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو، دواتر له پشكی هه‌رێم ته‌سفیه بكرێت و وەزارە و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم پێویسته راسته‌وخۆهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیاره بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نوێنەرایەتی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان له به‌غدا، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو بانكه‌كانی سه‌ربه دامه‌زراوی حكومه‌ته ئاسانكاری بكه‌ن و هه‌موو رێكارێك بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر یانم خانه‌نشین یان سودمه‌ندانی تۆڕه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی) له شوێنی نیشته‌جێبوونیان موچه‌كانیان وه‌ربگرن له هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌ی كه له لایه‌ن بانگی ناوه‌ندی عێراقه‌وه مۆڵه‌تپێدراون و له هه‌رێمی كوردستان كارده‌ن.
هه‌روه‌ها دەبێت ئه‌و داتا و زانیاریه‌نه‌ی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و بەڕێوەبەری وردبینی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتەکانی حكومه‌ت واژۆكرابن و ئه‌وان بەرپرسیارن لە راستی و دروستی ئەو داتایانەی کە بە مەبەستی وردبینی و پێداچوونه‌وه دەینێرن بۆ حكومه‌تی عێراق سەبارەت بە ژمارە و پلە و بڕی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ی سەرۆکوەزیرانی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبیه‌رانی هه‌رێم خه‌رج بكات، له رێگه‌ی بودجه‌ی گشتی نه‌ك به شێوه‌ی قه‌رز.
دووه‌م:
پابەندکردنی سەرجەم ئه‌و لایه‌نانه په‌یوه‌ندیدارنه‌ی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی ئه‌م بڕیاره ئاماژەیان پێکراوە له دام و ده‌زگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێشکەشکردنی ژمێره‌ی كۆتایی مانگانە لە كاتی خۆیدا بۆ بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ داواكردنی موچه‌ی مانگی دواتر هاوشێوه‌ی وەزارەتەکانی حکومەتی فیدراڵی.
سێیه‌م:
پابەندکردنی سكاڵا لێكراوی دووەم، كه سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمه، بە ڕادەستکردنی سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی بە گه‌نجینه‌ی گشتی له حکومەتی فیدراڵی، بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عێراق، هه‌روه‌ها پێویسته دیوانی چاودێری دارایی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم پێداچوونه‌وه و وردبینی بكه‌ن بۆ خشته‌ی داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌پێی مادده‌ی 12 له یاسای ژماره 13ی ساڵی 2023 یاسی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025.
چوارەم:
پابەندکردنی سكاڵا لێكراوی دووەم سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بتوانێت بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، وردبینی بۆ ئه‌و هەژمارە بانکیانە بكات کە بۆ حكومه‌تی هەرێم کراوەنه‌ته‌وه لە چوارچێوەی بانکی ناوەندی عێراق و هه‌روه‌ها وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی کۆمەڵایەتی لە هەرێم بكات.
بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی به رێككه‌وتن ده‌رچوون و ئیلزامییه بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم.