هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن مافەكان

بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق كە ئەمڕۆ چوار شەممە 21-2-2024 دەریكرد دەربارەی سكاڵاكەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كە لەڕێگەی بەڕێز پارێزەری یەكگرتوو (بكر حمە صدیق عارف)ەوە تۆماركرابوو، پاش چەندین دانیشتنی دادگا ئەمڕۆ داواكە لەبەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان یەكلایی بویەوە، ڕایگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن مافەكان و زۆر خۆشحاڵین بەو بڕیارەو ئەمە ستەم بوو لە ڕابردوودا دەرهەق بەخەڵكی هەرێمی كوردستان كرا.
سەبارەت بەكاریگەری ئەم بڕیارە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم، ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە كە قەوارەی هەرێم قەوارەیەكی دەستوورییەو بڕیارەكە هیچ كاریگەری لەسەر قەوارەكە نابێت و بەداخەوە بەرپرسانی هەرێم گەیاندیانە ئەمڕۆژە، گرێیەك كە بەدەست دەكرایەوە بۆچی بەددان بكرێتەوە!؟...
سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگا لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین، ئاماژەیدا بەوەی خوازیان لەنزیكترین كاتدا ڕۆژی هەڵبژادن دیاری بكرێت و لەئێستاوە نەتەوە یەكگرتووەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر كار بۆ چاودێری ووردی پرۆسەكە بكەن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار