هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

چالاکڤانی کەنەدی دێڤیتۆ: "هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە وەکوو کۆمەڵکوژیی وایە کە دەخرێتە وانەکانی خوێندن"

چالاکڤانی کەنەدی کارن دێڤیتۆ لەبارەی کردەوەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەلێت، "ئەو هێرشانە وەکوو کۆمەڵکوژیی لە وانەکانی خوێنەندا جێ دەگرن".

ئەو چالاکڤانە کەنەدییە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی قەیرانی غەززە و ئەو جەنگەی دژ بە فەڵەستینییەکان بەرپا کراوە گوتی: "هەتا ئێستا چەندین دیمانەی کارەساتباری بینیوە، بە ڕواڵەت جەنگ لە نێوان دەوڵەتەکانە بەڵام ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان و حەشارگەکان و بۆردومانیان دەکات".

ئەو چالاکڤانە کەنەدییە جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو کردەوانە کۆمەڵکوژییە کە دەرحەق بە فەڵەستینییەکان ئەنجام دەدرێت.

کارن دێڤیتۆ گوتیشی: "ئیسرائیل وەک چەکێک کەڵک لە برسێتی و گەمارۆدانی فەڵەستینییەکان کەڵک وەردەگرێت. ئەوە تەنیا ڕەهەندێکی کۆمەڵکوژییە. ئەو هێرشانەی ئیسرائیل وەک کۆمەڵکوژیی لە وانەکانی خوێندندا دەگونجێندرێت".

چالاکڤانی کەنەدی کارن دێڤیتۆ ڕەخنەشی لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا لەبارەی ئیسرائیل گرت و گوتی: "ئەمریکا لە ڕوانگەی جیهانییەوە بە باشی سەیری ناکرێت و یارمەتیدەری کۆمەڵکوژییە و ئاسانکاری بۆ دەکات".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار