هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

چین: "ڤیتۆکەی ئەمریکا دۆخی غەززە مەترسیدارتر دەکات"

نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ژانگ جون ڕایگەیاند، ئەو ڤیتۆیەی کە ئەمریکا دژبە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەباری ئاگربەستی بەپەلەی مرۆیی لە غەززە بەکاری ھێنا، دۆخی ناوچەکە مەترسیدارتر دەکات.

دوای ئەوەی ئەمریکا ڤیتۆی دژبە پرۆژە بڕیارەکەی جەزائیری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کە تیایدا داوای ئاگربەستی بەپەلەی مرۆیی دەکات لە غەززە بەکارھێنا، ژانگ جون گوتی: "ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا، دۆخی غەززە مەترسیدارتر دەکات".

جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ھەنگاوی جیددی و گرنگ بنێت بە ئامانجی وەستاندنی شەڕی غەززە، چونکە ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی یاسایی ئەنجوومەنەکەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، چین ھەست بەبێ ئومێدی دەکات لەھەمبەر ئەوەی کە ئەمریکا دەسەڵاتی ڤیتۆی دژبە ئەو بڕیارانەی کە داوای ئاگربەست لە غەززە دەکەن، بەکارھێناوە.

گوتیشی: "ڤیتۆی ئەمریکا ناتوانێت بانگەوازەکان بۆ ئاگربەست و کۆتایی ھێنان بە شەڕی غەززە بێدەنگ بکات، ھەروەھا ئەنجومەنی ئاسایش بەھۆی ڤیتۆوە ناتوانێت دەستبەرداری بەرپرسیارێتی خۆی بێت بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی".

دوێنێ سێشەممە، دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە بڕیارێکی جەزائیر لەبارەی ئاگربەستی بەپەلەی مرۆیی لە غەززە ئەنجامدرا کە لە میانیدا ئەمریکا دەسەڵاتی ڤیتۆی دژبە پڕۆژە بڕیارەکە بەکارھێنا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار