هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سانا: "ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە دیمەشق بۆردومان کردووە"

ئاژانسی ھەواڵیی "سانا" سەربە ڕژێمی ئەسەد بڵاویکردەوە کە سوپای ئیسرائیل لە میانی ھێرشێکی ئاسمانیدا، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە دیمەشق پایتەختی سووریا بۆردومان کرد.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچەی کەفرسوسە سەربە دیمەشق و لە میانیدا، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بۆردومان کردووە.

ئاژانسی ھەواڵیی "سانا"، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

تا ئێستا سوپای ڕژێمی ئەسەد، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار