هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌مرۆ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ى یه‌كگرتوو ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌مرۆ بۆ بڕیاردان له‌باره‌ى سكاڵاكه‌ى یه‌كگرتوو، تایبه‌ت به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

پێشبینى ده‌كرێت دادگا له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بدات، كه‌ سكاڵاكه‌ له‌لایه‌ن یه‌كگرتوو له‌سه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق وسه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم تۆماركرابوو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان رزگار بكات له‌هات ونه‌هاتی مووچه‌ و وه‌ك هه‌موو مووچه‌خۆرانی عێڕاق فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاوتا بكرێن و له‌كاتی خۆی مووچه‌ وه‌ربگرن وكۆتایی بێت به‌ڕاوه‌ستانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی مووچه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا، دادگاى فیدراڵى بانگهێشتى نوێنه‌رى یاسایی حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى عێراقى كرد. لایخۆیه‌وه‌ به‌كر حه‌مه‌ سدیق، پارێزه‌رى دۆسیه‌كه‌، كه‌ له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانى دادگا ئاماده‌یی هه‌بووه‌ وبه‌رگرییه‌كى سه‌رسه‌ختى له‌موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان كردوه‌ داواى ئه‌وه‌ى كردووه‌، هه‌موو مانگێگ له‌كاتى خۆیدا وه‌ك هه‌موو موچه‌خۆرانى عێراق، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیش دابه‌ش بكرێت له‌كاتى خۆیدا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار