هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی کۆیە ڕاگەیەنراوێک بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی کۆیە له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن،" دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و لایەنی پەیوەندیدار دەدەین، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت لەئێستادا بەڵام لە هەوڵ و هەڵوێستەکانمان بۆ جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی مامۆستایان بەردەوام دەبین."

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

مامۆستایانی سەربەرز و خۆڕاگر، فەرمانبەران، مامۆستایانی ئاینی، دایکان و باوکانی قوتابیان و خوێندکاران،؟ چین و توێژە هۆشیارەکان..

وەک هەمــوو لایـەک ئـاگادارن مـاوەی زیـاتـر لـە پێنج مانگـە ئێمەی مامۆستایان بە شێوەیەکی مەدەنی و شارستانیانە دژ بـە ستەمکـاری دەسـەڵات لەپێناو مافـە زەوتکراوەکانمان لــە شـەقامین و بایکۆتـی ناچاری پرۆسـەی خوێندنمان کـــردووە، لـەم ماوەیـەدا لەپاڵ بایکـۆت و خەباتی مەدەنی سەر شەقام جگــە لە هەوڵـە نێوەخۆییـەکانمان لەســەر ئاستـی عیراق و هەرێمی کوردستان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵ قونسوڵگەری و ڕێکخراوە جیهانیەکان ئەنجام داوە و دەنگ و ناڕەزایەتی مامۆستایان و مووچەخۆرانمان دژ بە ستەمکاری سەرانی دەسەڵاتی کوردی گەیاندۆتە پەڕلەمانی وڵاتان، ئەنجومەنی ئاسایشی جیهانی و سەرجەم ناوەندە ناوەخۆیی و جیهانیەکان.. لە ئێستاشدا لەپێناو بەدەستهێنانەوەی مافەکانمان لە هەوڵەکانمان نەوەستاوین و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین.

وەک هەموو لایەک ئاگادارن دەسەڵات بە چەندین ڕێگەی جیاواز و هەڕەشەی سزای غیابدان و فەسڵکردن و لەجێدانان فشاری زۆریان خستۆتە سەر مامۆستایان بە گشتی و مامۆستایانی وانەبێژ بەتایبەت لەم ڕێگەیەوە مامۆستایان ناچارکراون بە دەوامکردن، لێرەوە ڕایدەگەیێنین بەزۆر ناردنەوەی مامۆستایان بۆ نێو ناوەندەکانی خوێندن مانای کۆتایهاتنی خەباتی مەدەنی مامۆستایان نیە و بە بەڵێنی بێکرداریش دەستبەرداری هەوڵ و هەڵوێستەکانمان نابین، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بیروبۆچوونی بەشێک لە چین و توێژەکان و کەسایەتی و لایەنەکان ُُ" کە هەرچەندە پێمان وایە بەپێی ئەم خشتەیەی ئێستای ساڵ وادەی پێویست بۆ پەروەردە و فێرکردن لەبەردەستدا نەماوە" دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و لایەنی پەیوەندیدار دەدەین، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت لەئێستادا بەڵام لە هەوڵ و هەڵوێستەکانمان بۆ جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانی مامۆستایان بەردەوام دەبین

بەڵێن بە سەرجەم مامۆستایان دەدەین لە ئەگەری بە فەرمی نەکردن و جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیار و بەڵێنانەی بە ئێمەی مامۆستایانیان داوە لە ماوەی داهاتوو دەستکراوەتر دەبین بۆ گشتگیرترکردن و چڕترکردنەوەی خەبات و فشارە مەدەنیەکانمان..

لێرەشەوە وێڕای سوپاس و دەست خۆشی بێپایانمان بۆ تەواوی مامۆستایانی سەربەرز و خۆڕاگر، زۆر سوپاسی دایبابی قوتابیان و خوێندکاران و سەرجەم ئەم چین و توێژە هۆشیارانەش دەکەین کە پاڵپشت و پشتیوانی بەهێزمان بوون لەپێناو سەرخستنی ئەم خەباتە مەدەنییە خۆڕسکە.

سەربەرزی و سەرکەتن بۆ ئیرادەی لەبن نەهاتووی مامۆسایان.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی کۆیە.

٢٠٢٤/٢/٢٠

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار