هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حكومەتی عێراق دەستی بە دابەشكردنی موچە كرد، هەرێمیش چاوڕێی 618 ملیارەكەی بەغدا دەكات

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی كرد بە پارەداركردنی وەزارەتەكانی حكومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی عێراق، پێشبینی دەكرێت تا 25ی مانگ حكومەتی عێراق كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی دوو بهێنێت، لە هەرێمی سەرەڕای ئەوەی حكومەتی كاربەڕێكەر داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكانی لەبەردەستە بەڵام چاوەڕێی 618 ملیار دینارەكە دەكاتتا بەغدا دەینرێت و دەست بە دابەشكردنی موچە دەكات.

د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەكە لە بەغدا رایگەیاندووە، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارە لە دوای 25ی شوبات پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بنێردرێت بەپێی خەرجی راستەقینە.

د.جەمال كۆچەر ئاماژەی بەوەشداوە بەگوێرەی پشكی هەرێمی كوردستان لە خەرجی راستەقینە، ئەگەر هەیە بڕی ئەو بودجەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێدرێت، بەراورد بە مانگی رابردوو كەم یان زیاد بكات و هێشتا بڕەكەی دیار نییە تا موچەی تەواوی عێراق دابەش نەكرێت پشكی هەرێم دەرناكەوێت.

حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم مووچەی مانگەكانی10 و 11 و 12ی ساڵی رابردووی دابەش نەكرد و مانگی رابردووش ئەو پارەیەی عێراق ناردی وەك مووچەی مانگی یەك بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم دابەشی كرد، و چارەنووسی سێ مووچەكەی ساڵی رابردوو بە نادیاری ماوەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار