هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی كۆچبەران گەڕانەوەی 400 خێزانی ئاوارە بۆ دیالە ڕاگەیاند

وەزارەتی كۆچ وكۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی 400 خێزانی ئاوارەی بۆ زێدی خۆیان لەدیالە ڕاگەیاند.

وەزارەت لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق هاتووە: نزیكەی 400 خێزانی ئاوارە بۆ زێدی خۆیان گەڕێنرانەوە لە گوندی نەهرئیمام لە ڕۆژهەڵاتی قەزای میقدادیە لەپارێزگای دیالە، ئەویش پاش ئەوەی لە مەترسی هێرشی تیرۆرستان پێش دووساڵ ئاوارەببوون.

وتیشی كە پڕۆسەی گەڕانەوەكە بەهاوكاری لەگەڵ حكومەتە خۆجێییەكان و دەزگا ئەمنیەكان بەڕێوەچوو، پاش ئەوەی كە بارودۆخی ناوچەكە ئامادەكرا بۆگەڕانەوەیان، ئاماژەشی بەوەكرد كە وەزارەت بەردەوامە لە ئاسانكاریكردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زێدی باو وباپیرانیان لەسەرانسەری وڵاتدا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار