(بایکۆت) خۆی لە دەست هەڵگرتن لەکارێک لەبەرامبەر ستەمێک کەلێت دەکرێت دەوترێت ، ئەکرێت ئەم جوڵە سەرکەشانە بەتەنها بکرێت یان بەگروپ ، ئەکرێت بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە یان بکرێت بە ناڕەزایەتی جەماوەری و سەربکێشێت بۆگردبونەوە و خۆپیشاندان ، هەرچۆنێک ببێت تا نەگەڕێیتەوە سەر کارەکەت هەر بە (بایکۆت) ناودەبرێت ...
جگە لە سەرەتاکەی کە دەزانین کێ و چۆن کارئاسانی بۆکرا ، هەر چۆن هەیە چەخماخەی بایکۆت لەیەکەم ڕۆژی ساڵی خوێندنی ئەم ساڵ دەستی پێکردو بوو بە ناڕەزایی گشتی ، تەنها یەک هۆکاری هەبوو ئەویش ئەوە بوو موچەی (2 مانگ) نەدرابوو ، ئەم خواستەگشتیە ، ڕێکخراو ناونرا بایکۆت و ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران ، پاش پێنج مانگ لەبایکۆت و ڕاگرتنی پرۆسەی پەروەردەو خوێندن و دیار نەبوونی (موچەی سێ مانگ) ، چەند داواکاریەکی تری بۆ زیادکرا ، تاوای لێهات داواکاریە بنەڕەتیەکە کەهۆکاری سەرەکیەکەی (نەدانی موچە) بوو ٫ بوو بەخاڵێکی لاوەکی ، دواتر هەر دیارنەماو دوو خاڵی تر کرا بە بنەمای مفاوەزات لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی کە پێنج مانگە هەموو نەوتراوەکانی پێ وتراو تەنانەت گەشتە ( ارحل ) ، بەڵام موعجیزە ئاسا بەیەک دوو میللی کاتژمێر ڕێکەوتن لەگەڵی ناویان ناونرا گەشتن بە( ئامانجە باڵاکان) ، ڕێکەوتنەکەش تا ئێستە لەلایەن دەسەڵاتی ئەم زۆنەوە ڕاگەیەنراوە کەلای حکومەت هیچ کات گوێی لێ نەگیراوە تەنها بە(تویت)ێکیش ڕاگەیەنراوەو ئەو بڕیارەش ڕوون نیە کە بۆی دراوە ،
ئەمە جگە لەوەی مەرجدارە بە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و کۆدەنگی پەڕلەمانەوە ...
ئەم ئەنجامە دەمانترسێنێت لەوەی کە بەرزکردنەوەی ئاستی ئومێدو هیوای خەڵک تا پلەی باڵاو ٫ تەحداکردن لەوەی کە ئەم ( بایکۆتە ناشکێت تا زوڵمی موچە مابێت و ئەم شۆڕشە یەک پاڵ ماوە ئەویش ئەنجام دەدات و ئەم پاتاڵخانە دەڕوخێنین )
بەڵام نەک ئامانجە باڵاکەت نەهاتە دی کە لابردنی زوڵمی موچەبوو ، بەڵکو لەسەر شتێک گفتوگۆ کراوە کە هیچ گرنتیەک نیە بێتە دەست ، ئەگەریش بەدەست هات پێویستی بە موژدانەی دەسەڵاتێک ناکات کە مامۆستایان و فەرمانبەران پێنج مانگە لەسەر شەقام پێناسەی دەکەن ،
ئەم خاڵە بەڕاستی ئەو خاڵی بێ ئومێدیەبوو کە نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری لەدوای ڕووداوەکانی 17ی شوبات ، میللەتیان پێ چەواشەکردو خۆشیان پێ ملیار لێرد کرد ....
ئەوەی مامۆستا پێی هەستا جێی شانازیی بوو بەڵام ئەوان بۆ ئەم ئەنجامە ئەمەیان نەکرد ، چونکە کورت و موختەسەر (یوتێرن⊆ ) بوو ، زۆۆۆر بەداخەوە ئەوەشی دەبێتە ئەنجام شکاندنی بایکۆت نەبوو ،بەڵکو (تێک شکاندی بایکۆت ) بوو ، بەڵکو بێهیوا کردن بوو دوای پێنج مانگ لەخەبات و خۆپیشاندان و لانی کەم بایکۆت کردن ...
نەئەبوو ئەم هەیجانە ئەوە کۆتاییەکەی بێت ، ئەبێت هۆشیارانەتر بجوڵێین و بزانین کێ ئەم دەستکەوتەمان دەگەیەنێت بە کۆتاو ، چی بکەین تا نەیکات بەشکست هەروەکو چۆن کردی بەشکست.