هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیلی داگیركەر 103 کەسی دیكەی لە غەززە شەهیدكردوە

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا بەھۆی کۆمەڵکوژییەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ 29 ھەزار و 195 کەس.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، نۆ کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 103 کەس شەهیدبوون و 142ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ 29 ھەزار و 195 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 69 ھەزار و 170 کەس.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار