كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی چڕی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كه‌شناسی عێراق، پێشبینیده‌كرێت له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی نۆێی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و هه‌رێم بگرێته‌وه و تاوه‌كو رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و، له هه‌رێم تاوه‌باران و هه‌وره‌بروسكه ده‌بێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو، له‌مڕۆوه ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بارانبارین ده‌ستپێده‌كات، تاوه‌كو رۆژی هه‌ینی ده‌گاته لوتكه‌ی شه‌پۆله‌كه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پێشبینی دروستبوونی لافاو ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سنووری سلێمانی و دیاله و واست، پێشبینیشده‌كرێت له ناوچه سنووری و شاخاوییه‌كانی هه‌رێم به‌فر ببارێت و، به‌گشتیش پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن .