هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی زیاد ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌ رێگه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی غازی سروشتی، بۆ 700 ملیۆن پی سێجا زیاد ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاوكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرنگیه‌كی زۆر به‌ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی ده‌دات له‌ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات ، چونكه‌ غازگرنگی خۆی هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆته‌ڵ ئینێرجی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌دا چه‌ند گرێبه‌ستێكیان واژۆ كردووه‌و.، گرێبه‌سته‌كان به‌ دوو قۆناغه‌ ده‌بێت هه‌ر قۆناغێكیان به‌رهه‌مهێنانی 300 ملیۆن پێ سێجای رۆژانه‌ زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ كێڵگه‌كانی دیكه‌شدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز به‌رز ده‌كاته‌وه‌، تا ده‌گاته‌ ئاستی 700 ملیۆن پی سێجا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار