هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: "لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ڕەفەح بەڵگەی نوێ هەیە لەبارەی ئەگەری تاوانەکانی جەنگ"

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بڵاویکردەوە ئەو بەڵگە نوێیانەی لە بارەی هێرشەکانی سەر ڕەفەح کۆیانکردووەتەوە، نیشانی دەدەن کە هێزەکانی ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەر غەززەدا چۆن یاسای نێودەوڵەتی مرۆییان پێشێل کردووە و چۆن بێ باکانە هەموو خێزانەکانیان لەناو بردووە.

ڕێکخراوەکە کە ناوەندەکەی لە لەندەنە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ڕێکخراوەکە لێکۆڵینەوەی وردی لە بارەی چوار هێرشی جیای ئیسرائیل بەڕێوەبردووە کە لە ڕەفەح ئەنجامی داوە، ئەو ناوچەیەی بەناو سەلامەتترین ناوچەی غەززە دادەنرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سێ لە هێرشەکان لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە دوای ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان و، یەکێکی دیکەیان لە مانگی ڕابردوودا ئەنجامدراون.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە لەو چوار هێرشەدا کە لەو بەناو ناوچە "سەلامەت و ئارامەدا" ئەنجامدراوە لانی کەم ٩٥ کەس کە ٤٢یان منداڵ بوون گیانیان لەدەستداوە و، لە نێو قوربانییانیشدا د. عەبدوڵڵا شەدادی و کۆرپەیەکی کچی ساوا هەیە کە هێشتا ناسنامەی بۆ دەرنەهێندراوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە یەکێک لە هێرشەکان بەو بۆمبە ئەنجامدراوە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی بۆینگەوە دروست کراوە و، جەخت لەسەر ئەوەیش کراوەتەوە لە هەر چوار هێرشەکەدا هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەو یەکانەی هێرشیان کراوەتە سەر ئامانجی ڕەوای سەربازیین یان ئەوانەی لە بیناکاندا ژیاون سەرباز بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش کراوە ئەمە نیگەرانی جددی دروست کردووە لەسەر ئەوەی هێرشەکان ڕاستەوخۆ هاوڵاتيیان و ئامانجی مەدەنیيان کردووەتە ئامانج و پێویستە وەک تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت و هاتووە: "بەڵگەی نوێ هەیە لەسەر هێرشە نایاساییە کوشندەکانی سەر ڕەفەح کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە کۆکراوەتەوە و ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و، نیشانی دەدەن کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا لە غەززە چۆن یاسای نێودەوڵەتی مرۆییان پێشێل کردووە و چۆن بێ باکانە هەموو خێزانەکانیان لەناو بردووە".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار