هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هۆشداری سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ بەرپرسانی ئیسرائیلی

سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، کەریم ئەحمەد خان ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر نیگەرانن لە بۆردومانەکانی سەر شاری ڕەفەح لە باشووری غەززە و ئەگەری ھێرشی زەمینیی سەر شارەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە و، ھۆشداریدا و ڕایگەیاند: "ئەوانەی پابەندی یاسا نین، پێویستە کاتێک دادگا دەستی بە جووڵە کرد سکاڵا نەکەن".

لە پەیامێکیدا کە لە ھەژماری ئێکس بڵاویکردەوە کەریم ئەحمەد خان ڕایگەیاند: "زۆر نیگەرانم لەو بۆردومانانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ڕەفەح ئەنجامدەدات و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی زەمینی سەر شارەکەش ھەیە".

ئەوەیشی خستەڕوو کە نووسینگەی داواکاری گشتیی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو تاوانانەی لە فەڵەستین کراون وەک بابەتێکی زۆر بە پەلە بەڕێوەدەبات و ئامانجی ئەوەیە بەرپرسان ڕاپێچی بەردەم دادگا بکات.

خان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە جەنگیش یاسای خۆی هەیە و، ڕایگەیاند: "ئەو یاسایەی لە شەڕ و پێکدادانە چەکدارییەکاندا کاریپێدەکرێت، ناتوانرێت بە بەتاڵ و بێ مانا لێکبدرێتەوە. دەیانجار جەختم لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەوانەی پابەندی یاسا نین، پێویستە کاتێک دادگا دەستی بە جووڵە کرد سکاڵا نەکەن".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار