هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، شه‌هیدبوونی ڕۆژنامەنووسی دیکەی لێکەوتەوە

لە کەرتی غەززە کە ڕووبەڕووی هێرشی سوپای ئیسرائیل بووەتەوە، دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە شه‌هیدبوون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی ڕەفەح و جەبالیا لە کەرتی غەززە، هەر یەک لە ڕۆژنامەنووسان عەلا حەسەن حمس و ئەنغام ئەحمەد عەدوان گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، لە هەرشەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە شه‌هیدبوون، بەرزبووەوە بۆ ١٢٦ کەس.

لە ئاکامی ئەو هێرشانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ئیسرائیل دەیکاتە سەر کەرتی غەززە، ٢٨ ھەزار و ٣٤٠ کەس شه‌هیدبوون و ٦٧ هەزار و ٩٨٤ کەسیش برینداربوون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار