یەکێتیی ئەورووپا، لە بوودجەی ئەمساڵی بڕی یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆی داناوە بۆ هاوکارییە مرۆییەکان، لەوەیش ٤٧٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باکوورە.
کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕی ئەو هاوکاریيە مرۆییەی پلانە لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەرخان بکرێت لەگەڵ ئەو ناوچانەی بۆیان تەرخان کراوە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەوەیش، یەکێتیی ئەورووپا بڕی زیاتر لە یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوکاريی مرۆیی لە بوودجەدا جیاکردووەتەوە.
زۆرترین بڕ لەو بوودجەیە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باکوور تەرخان کراوە کە بڕی ٤٧٠ ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەیش لەبەر ئەو پێداویستییە مرۆییەکانی غەززە و فەڵەستین و ئەو قەیرانە هەرێمییەی لە وڵاتانی دراوسێشی وەک سووریا و لوبنان و یەمەن دەگوزەرێت.